كوردي  هه ورام

کوردم ئه‌من 


گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سڕه‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له‌ ده‌س ئه‌م چه‌رخه‌ سپڵه‌ نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من


ئاشقی چاوی که‌ژاڵ و گه‌رده‌نی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من

گه‌ر له‌ برسان و له‌ بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم
نۆکه‌ری بێگانه‌ ناکه‌م تا له‌ سه‌ر هه‌ردم ئه‌من

من له‌ زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باکم نییه‌
له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من

 ماموستا هيمن


 

نوشته شده توسط کارو در جمعه هجدهم خرداد 1386 ساعت 15:26 موضوع همه چي | لینک ثابت