درباره وبلاگ

فهرست اصلی
آرشیو موضوعی
یار
سر کوتن گلی کورد
ارزوهای یک کورد
ئیسلام
تنهایی
کجایی
دوست
دوعا
همه چي
اخر
دختر
اشک
رسم زمومه
رسم زمونه
بال
چرا
زبان کوردی
کورد زندوه
دوستان
پیوندهای روزانه
نوشته های پیشین
طراح قالب
POWERED BY
دیسان به‌زمی بۆڵه‌وهه‌رایه،هه‌ر که‌گوێم له‌بۆڵه‌بۆڵ ئه‌بێت ئه‌زانم شتێک هه‌یه کاری خۆی کردووه‌و بۆته سه‌به‌بی ئه‌و هاتوهاواره‌چونکه وه‌ک دیقه‌تم یاوه هه‌موو جارێک ئه‌ڵێم هه‌قم نییه‌و خۆشم ناگرم،با ئه‌م جاره‌ش بزانم چی قه‌وماوه؟
** چی قه‌وماوه له‌وه زیاتر من هه‌ر ئه‌بێت به‌هه‌ق وناهه‌ق خه‌فه‌ت بخۆم،هه‌موو خۆشیه‌ک له‌من ئه‌بێت به‌زه‌هر، چونکه له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌یا شتێک نیه به‌ته‌واوی و کاملی عاله‌مه‌که ئیسفاده‌ی لێ بکات ، فه‌رمووئه‌وه ووتمان ئیتر سواری ته‌یاره‌ی بێگانه نابین و له‌ته‌یاره‌خانه‌ی خۆمان دائه‌به‌زین که‌چی ….
که‌واته باس ولێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تۆ وه‌ته‌نی ته‌یاره‌خانه‌و موکه‌سه‌راته‌کانییه‌تی !؟
ئه‌زیزم خه‌تای که‌س نییه خۆمان نه‌گبه‌تین نه‌گبه‌ت،ئه‌گینا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لای عاله‌م کۆن بوو باوی نه‌ما ئێمه تازه به‌تازه له‌سایه‌ی ئه‌و نامه‌ڕحومه گۆڕبه‌گۆڕه وه له‌هه‌موو شت دواکه‌وتین،ڕاسته به‌ڵام خه‌فه‌ت بۆ ئه‌خۆی ؟ نه‌سته‌له بخۆ ئه‌ڵێن بۆ دڵ باشه .
باپێت بڵێم منیش چیم بیستووه ..
براده‌رێک باسی کرد گوایه به‌ته‌یاره‌ی کوردستان سه‌فه‌ری کردووه کاتێ گه‌ڕابۆوه فه‌قیره جانتاکانی دوای چه‌ن ڕۆژێک به‌نوقسانی گه‌یشتبوون تومه‌ز له مه‌تاڕ بۆیان سووک کردبو به‌حوجه‌ی ئه‌وه گوایه ته‌یاره‌که‌یان قورس ئه‌بێت !!
براده‌رێکی که به‌دڵێکی مه‌حزونه‌وه ووتی به‌س نییه تۆ به‌نیوه‌ی هاتونه‌وه لات من جانتایه‌کم نه‌گه‌یشت له‌وه ئه‌چێت له ته‌یاره‌که که‌وتبێته خواره‌وه .
ماڵی هاوڕێیه‌کم پار هاوین به‌بیازی سه‌فه‌ربوون به‌ته‌یاره‌ی سلێمانی نه‌گبه‌تانه بوون به‌فلیم،چه‌ن ڕۆژێک له‌مه‌تار کاتیان به‌سه‌ربرد هه‌تا براده‌ران ته‌یاره‌یان ده‌ست که‌وت و عاله‌مه‌که‌یان گه‌یانده‌وه ووڵات .
ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌هه‌ولێر گیریان خوارد به‌ده‌ست شه‌ریکه‌یه‌کی ئاسمانییه‌وه،ئیفلاسیان کردوو پاره‌ی عاله‌مه‌که‌یان برد‌و هێشتا حکومه‌ت پێی ووتبوون جا ئێمه چیتان لێبکه‌ین !
هه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌یاره‌و ته‌یاره‌خانه‌ی کوردستان ووتیان براده‌رێک له‌ناو یه‌کێک له‌ته‌یاره‌کانی کوردستاندا نه‌یانهێشتبوو له‌پێشه‌وه دا‌نیشێت،پێیان ووتبو کاکه میوانی ئه‌جنه‌بیمان له‌گه‌ڵه عه‌یبه ئێوه بچنه دوواوه،تومه‌ز وایان زانیبو پاره‌ی ئه‌مان قه‌ڵبه‌و ناچێت ( من ئه‌ڵێم ئێمه ئه‌هلی که‌ره‌مین . ) . نازانم له زۆر شوێن باس باسی ئه‌و ته‌یاره‌و ته‌یاره‌خانانه‌یه،جگه له‌و شه‌ریکانه‌ی که کاروباری موسافرین ئه‌به‌ن به‌ڕێوه له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان یان له‌ناو هه‌رێمه‌که‌دا،وه‌ل حاصڵ هه‌ر ناوی ته‌یاره به‌ریت ئه‌ڵێن ئه‌و ته‌یارانه‌ی یه‌ک سه‌ر ئیش ئه‌که‌ن؟واته(یان رۆشتن یان گه‌ڕانه‌وه) یان ئه‌ڵێن خه‌ڵک ئه‌به‌ن و نایانهێننه‌وه ! ئه‌مه جێگه‌ێ ئه‌سه‌ف و داخه منیش وه‌ک تۆ پێم ناخۆشه که شتێک نییه نیشانه‌ی ڕوسووری بێت، هه‌رچیمان ووت و فڵق ووتیان ئه‌ها،ئه‌وه واو وایه،هه‌مووی هه‌ر موکه‌سیرات بوون .
کاک بۆڵه‌بۆڵ مه‌سه‌له‌ی ته‌یاره‌کانی کوردستان ئاو زۆر ئه‌کێشێت و دوعایه‌کیش هه‌ر ئه‌وه‌نه هه‌ڵئه‌گرێت ، به‌ڵکو له‌ئایینده‌دا ئه‌و نوقستانی و موکه‌سه‌راتانه نه‌مێنن وپه‌نجا ساڵێکی که چاک ببن،خۆت ئه‌زانی هه‌موو داهێنانێک لای ئێمه به‌سه‌قه‌تی به‌کار یه‌ت
تۆش ئه‌مه‌نه فیکری خۆت مشه‌وه‌ش مه‌که،له‌جیاتی ئه‌وه دوعایه‌ک بکه‌و هه‌موو بڵێیه ئامیین ( یاڕه‌بی خوایه ته‌یاره‌کانمان مه‌حفوزکه‌یت و به‌سه‌لامه‌تی هه‌تا به‌رده‌رگای مه‌تاڕمان بگه‌یه‌نن به‌ڵام کامیل موکه‌مه‌ل .
نوشته شده توسط کار‌و در جمعه بیست و یکم اردیبهشت 1386 ساعت 14:40 موضوع دوعا | لینک ثابت
آخرین نوشته ها